Erbil 11°C ھەینی 07 شوبات 12:41

هه‌ولێر .. باڵنده‌یه‌ک ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فرۆکه‌یه‌ک به‌ 98 سه‌رنشینه‌وه‌ گه‌شت ئه‌نجام نه‌دات

به‌یانى ئه‌مرۆ
کوردستان TV
100%

به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4 ى 11 ى 2018 ، فرۆكه‌یه‌ك له‌فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ 98 سه‌رنشتینه‌وه‌ دوای 10 خوله‌ك له‌فڕینى  به‌هۆی ئه‌وه‌ى باڵنده‌یه‌ك خۆی كێشاوه‌ به‌فرۆكه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو فرۆكه‌خانه‌ و گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجام نه‌دات 


فرۆكه‌كه‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف به‌ڕێكه‌وتووه‌   بەهۆی ئەوەی باڵندە خۆی پێداكێشاوە فڕۆكەوانەكە ناچاربووە بگەڕێتەوە فڕۆكەخانە و به‌سه‌لامه‌تى ته‌واوی سه‌رنشینانى داناوه‌

ڕووداوه‌كه‌ كاتژمێر 10:07 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕوویداوه‌  ، فڕۆكەكە دوای ئەوەی بەرزبووەتەوە لە ئاسمان باڵندە خۆیان پێدا كێشاوە و فڕۆكەكە تووشی كێشەی تەكنیكیی بووە، ئەوەش فڕۆكەوانەكەی ناچاركردووە بگەڕێتەوە بۆ فڕۆكەخانە


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.