ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له رۆژی 6/11/2018 كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌ركرد.
له مه‌رسوومی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: به پشت به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه به پێی حوكمی ماده یه‌كه‌م/چواره‌م له یاسای ژماره 2ی ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم) و پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیارماندا به:
-1 بانگهێشت كردنی كاندیده ده‌رچووه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان / عێراق بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له رۆژی (6/11/2018) كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ.
2- ئه‌م مه‌رسومه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.