Erbil 8°C ھەینی 07 شوبات 09:47

داڕمانی گردێک له‌ سۆران ڕووداوێکی دڵته‌زێنی لێکه‌وته‌وه‌

به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه‌
داڕمانی گردێك له‌ سۆران ڕووداوێكی دڵته‌زێنی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی داڕمانی گردێك له‌ گوندی دێلیزیانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران 3 هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی ئۆتۆمبیلێك تێكشكا.

دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ دێلیزیان گردێكی گه‌وره‌ به‌سه‌رحه‌سارێك داڕما، به‌ هۆی داڕمانی گرده‌كه‌شه‌وه‌ 3 كه‌س به‌ سه‌ختی بریندار بوون و حه‌ساره‌كه‌ش كه‌وته‌ ژێر دارو به‌ردی گرده‌كه‌ و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییه‌كیش كه‌ له‌ نزیك حه‌سه‌ره‌كه‌ پارك كرابوو تێكشكا.

شایه‌نی باسه‌ به‌ پێی گوته‌ی شایه‌ت حاڵه‌كان به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه‌ گرده‌كه‌ نه‌رمبووه‌ته‌وه‌و داڕماوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ داڕمانیشیدا زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی گیانی و مادی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.

1257770

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.