به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی " ئیرنا "ـی ئێرانی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆیهكهدا له‌گه‌ڵ فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا و هه‌روه‌ها وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و سوید، داوای لێكردوون تا رێكارێك بدۆزنه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایانه‌دا كه ئه‌مریكا ده‌یانخاته سه‌ر تاران.
مۆگرینی و وه‌زیرانی ئابوریی سێ وڵاتی ئه‌وڕوپیی وتوویانه كه ئامانجی ئه‌وان پشتیوانییه له كۆمپانیا ئه‌وڕوپییه‌كان كه ئه‌و كۆمپانیایانه به پێی یاساكانی ئه‌وڕوپا و بڕیارنامه‌ی 2231ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاریی بازرگانیی یاساییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.