سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی نیۆیورك ده‌ڵێت: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسییه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی دوو خوشكه سعودییه‌كه له ئه‌مریكا ،هیچ دیار نه‌كه‌وتووه كه بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و دووخوشكه كوژراون.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م دوو خوشكه ته‌رمه‌كانیان له كه‌ناری ڕووباری هودسنی مه‌نهاتن دۆزرانه‌وه وا دیاره خۆیان كوشتبێت.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی شاری نیویۆرك ڕایگه‌یاندووه، ته‌لا فه‌ریای ته‌مه‌ن 16 ساڵان و ڕۆتانا فه‌ریای ته‌مه‌ن 23 ساڵان ڕایانگه‌یاندبوو پێیان باشتره خۆیان بكوژن له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌شڵێت: كاتێك ته‌رمه‌كانی ئه‌م دووخوشكه دۆزرانه‌وه به شێوه‌یه‌ك بووه كه ده‌ستیان و قاچیان پێكه‌وه به‌سترابوو.
سه‌رچاوه / cnn- voa
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.