ئەنجومەنی دادوەریی، بانگهێشتی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی یەکەم بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار.
سبەینێ یەکشەممە، ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بكات، بۆ ئەنجامدانی یەكەمین دانیشتنی خولی نوێ، تا لەماوەی (48) كاتژمێری دواتردا یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان ئەنجام بدەن بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار.
بانگێشتكردنی پەرلەمانتاران بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێیان دراوە لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی كورستانە، بۆ ئەنجامدانی یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان.
رۆژی 6ی11ی2018 ماوەی یاسایی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت كە لە 31ی10ی2018دا كۆتا كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.