لە چەند رۆژی رابردوو هێزی زیاتری عێراق رەوانەی دەوروبەری شارۆچکەی (قائیم) لەسەر سنووری عێراق و سووریا كران، تاوەکو رێگەلە هاتنە ناوەوەی چەکدارانی داعش بگرن.
تاوهكو ئێستا رێکخراوی تیرۆریستی داعش چەند ناوچەیەکی لە پارێزگای دێرەزووری سووریا لەژێر دەسەڵاتدا ماوە، لەوانەش بەشێک لەو ناوچەیەی کە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق.
بۆ ئهم مهبهستهش حکومەتی عێراق ترسی هەیە لەوەی کە زیادبوونی گوشارەکان لەسەر چەکدارانی داعش لە دیوی سووریاوە، وایان لێبکات هەوڵبدەن بێنەناو عێراقەوە.
لەمبارەیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، ھێزی سەرجەم كەرتە سەربازییەكانی لە سوپا، پۆلیسی فیدڕاڵی، حەشدی شەعبی، جیا ھێزەكانی پاسەوانی سنوور، لەو ناوچانە جێگیركردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.