Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:53

دوای رفاندنی دوو هاووڵاتی کورد له‌ ڕۆژئاوای که‌رکوکـ یه‌کێکیان به‌ کوژراوی دۆزرایه‌وه‌

له‌ گوندی ته‌قه‌ ته‌قی سه‌ر به‌ناحیه‌ی دووبز
کوردستان TV
#7
100%

له‌ گوندی ته‌قه‌ ته‌قی سه‌ر به‌ناحیه‌ی دووبز دوو هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ده‌ڕفێندرێن و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ته‌رمی یه‌كێكیان به‌ كوژراوی ده‌دۆزرێته‌وه‌.

به‌ پێ زانیارییه‌كان شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌كـ چه‌كداری داعش هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندی ته‌ق ته‌ق- ـی سه‌ر به‌قه‌زای دووبز له‌ ڕۆژئاوای كه‌ركوكـ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی سه‌رحان محه‌مه‌د ساڵح و هاووڵاتیه‌كـ به‌ناوی فه‌همی ساڵح مسته‌فا به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌ڕفێنن .

دوای رفاندنی ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ كورده‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی فه‌همی ساڵح به‌كوژراوی له‌سنوری گوندی كونه‌ ڕێوی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.