لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسی گهرمیان ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئاگادارکراینەوە چەن حاڵەتێکی دزیکردن بەڕۆژ لەنێو بازاڕی کەلار ڕویداوە دوای لێکۆڵینەوەو چاودێری کردنی بازاڕی کەلار بنکەی پۆلیسی کەلار توانی سێ ئافرەت کەمنداڵێکیان لەگەڵدایە و دانیشتووی شاری کەرکوکن و لەلایەکی دیکەوە ئافرەتێکی تر کەدانیشتووی عەربەتە دەستگیربکەن کەبەپێی لێکۆڵینەوەکان دەستیان لەچەن حاڵەتێکی دزیکردندا هەبووە ئەوئافرەتەی دانیشتووی عەربەتە دانی بەچەن حاڵەتێکی دزیکردنداناوە لەوانە موبایل و جانتای ئافرەتان .
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 446 بەندکراون پۆلیسیش لێکۆڵینەوی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران دەکات.
ڕاشیدهگهیهنن لهلایهن عەمیدی مافپەروەر امید مجید امین بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار سوپاس و دەستخۆشی لەدووکارمەندی بنکەی پۆلیسی کەلارکرد کە ڕوڵی تایبەتیان هەبووە لەدەستگیرکردنی تۆمەتباران و هیوای خواست بەردەوام و بەدڵسۆزی زیاترەوە بەئەرکەکانیان هەستن و خزمەت بەسنوری گەرمیان بکەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.