له په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى دوێنێ هه‌ینى 2/11/2018ى پارێزگاى منیاى له میسر كرد كه تیایدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى مه‌سیحى بوونه قوربانى. دووپاتى كرده‌وه كه به‌رده‌وامیى كاره تیرۆرستییه‌كانى داعش، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گه‌وره‌تر.
ئه‌مه ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه دوێنێ هه‌ینى به شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه كرایه سه‌ر پاسێكى مه‌ده‌نى له پارێزگاى منیا له میسر و تیایدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى مه‌سیحى گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین. خواى گه‌وره سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بدات و قوربانییان بخاته به‌ر بهخشندهییى خۆى، هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
وهئهستۆگرتنى ئه‌م تاوانه له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه، ئه‌و ڕاستییه نیشان ده‌دات كه تێكشكاندنى سه‌ربازییانه‌ى تیرۆر له به‌ره‌كانى جه‌نگ و لێسه‌ندنه‌وه‌ى خاك به ته‌نیا به‌س نییه و به‌رده‌وامیى كاره تیرۆرستییه‌كانى داعش، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى یه‌كخستنى تواناكان و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى تیرۆر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
3/11/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.