ڕۆژێكیان له‌ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی" تیودورروزفلت" مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ كوڕی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕاده‌گرێت چونكه زۆر به‌خێرایی لێ ی ده‌خوڕی پاشان ڕه‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تیان كرد .
پاش لێكۆڵینه‌وه دادوه‌ر بڕیاری دا كوڕی سه‌رۆك بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌ند بكرێت و 1000دولاریش غه‌رامه بدات به‌ڵام كوڕی سه‌رۆكی ئه‌م پاره‌یه‌ی پێ نه‌بوو بۆیه داوای له‌دادوه‌ر كرد ڕێگه‌ی پێبدات تهلفۆنێك بۆ باوكی بكات تا هه‌زار دولارهكهی بۆ بدات ،
كوڕه‌كه ته‌له‌فۆنی بۆ كۆشكی سپی كرد تا له لهغهرامهكه بیبه‌خشن یان بۆی بده‌ن ، به‌ڵام سه‌رۆك ووتی: ته‌له‌فۆنه‌كه بده بهدادوهرهكه ،سه‌رۆك قسه‌ی له‌گه‌ڵ دادوه‌ر كرد ووتی من ئاماده‌م له‌و پاره‌یه بیبه‌خشم به‌ڵام به‌مه‌رجێك ماوه‌ی به‌ند كردنه‌كه‌ی بۆ مانگێكی تر درێژ بكرێته‌وه واته له‌جیاتی مانگێك دوو مانگ به‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌كی باشی لێ وه‌ربگرێت جارێكی تر هه‌رگیز سه‌رپێچی یاسا نه‌كات وهه‌ڵه‌ی وا دووباره نه‌كاته‌وه .
ئا/ ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.