تۆپبارانكردنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شار‌و شارۆچكه جیا جیاكانی رۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌ت شاری كۆبانی و گرێ سپی به‌رده‌وامه و له ئه‌نجامی ئه‌و بۆرومانانهش، ئه‌مرۆ هه‌ینی دوو په‌یامنێری ئاژانسی ئانها به ناوه‌كانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و گوڵستان محه‌مه‌د برینداربوون.
به‌پێی زانیاری په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ناوچه‌كه، ره‌وشی ته‌ندرووستی یه‌ك له‌و په‌یامنێرانه به‌ناوی گولستان محه‌مه‌د ناجێگیره و بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گرێ سپی كراوه.
جێی ئاماژه‌یه سوپای توركیا ماوه‌ی سێ رۆژه به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ستی كردووه به تۆپبارانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات له رۆژئاوای كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.