Erbil 15°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 21:01

هۆشداری لە ژەهراوی بوونی ئاوی خواردنەوەی نیوەی دانیشتوانی سلێمانی ده‌درێت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە پرۆژەی بەنزینخانەی سەرچنار هەڵبوەشێتەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/11/2018، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ ھەریەک لەمەھدی مەحمود سکرتێر و ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر دروستکردنی بەنزینخانەک لە نزیک سەرچاوەی ئاوی سەرچنار لەسلێمانی رێکخراوبوو، تێیدا هۆشداریاندا لە ژەهراوی بوونی ئاوی خواردنەوەی نیوەی دانیشتوانی شاری سلێمانی.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دروستکردنی بەنزینخانەکەوە گوتی: "شوێنەکەی تەنھا بلۆکێک دوورە لەناو ماڵەکانەوە، کە ئەمەش نەگونجاوەو نازانرێت چۆن پارێزگاری سلێمانی ڕێگەی بەوە داوە".

لای خۆشییەوە، رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەو بەنزینخانەیە دروستبکرێت، ئاوی خۆمان بەدەستی خۆمان ژەھراوی دەکەین، چونکە ئاوی سەرچنار ئاوی خواردنەوەی نیوەی دانیشتوانی سلێمانی دابین دەکات".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشکردەوە، کە بەداخەوە پارێزگاری سلێمانی رێگەی بە دروستکردنی ئەم بەنزیخانەیە داوە و بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی کاتی کارکردن تێیدا ڕاگیراوە و هەوڵەکانیشمان بەردەوامە بۆ ئەوەی بەیەکجاری کارکردن تێیدا ڕابگیرێت.

 

رێکەوت زەکی ئاشکراشیکرد، سەرجەم لیژنە زانستییەکان دروستکردنی ئەو بەنزینخانەیە لەو شوێنەدا بەھەڵەیەکی کوشندە دەزانن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.