رێنمایی لە بارەی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) بڵاو کردەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی لە بارەی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) بڵاو کردەوە.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، کە بە ژمارە (15610) لە بەرواری (24/10/2018) دەرچووەو ئاراستەی گشت بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بەو وەزارەتە کراوە تێیدا بڕیاردراوە بە پێدانی مۆڵەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات بە مووچەی بنەرەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
وەزارەتی پەروەردە ڕوونیشکردووەتەوە، کە پێدانی مۆڵەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات بە مووچەی بنەرەتی و دەرماڵە جێگیرەکان بەم مەرجانەیە کە لە ناوەڕۆکی نووسراوەکەیدا لە چەند خاڵێکدا خستوویەتییە ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.