پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1/11/2018 ژماره‌یه‌ك جوتیاری عه‌ره‌ب له هۆزی شه‌مه‌ر به چه‌كه‌وه، چوونه‌ته سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی گوندی یه‌نگیجه سه‌ر به داقوق به‌مه‌به‌ستی كێڵانی زه‌ویه‌كان.
له گونده‌كانی سه‌ر به داقووق عەرەبە هاوردەکان بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر جووتیارانی کورد ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن دادگای داقووقەوە داوای زەویی کوردەکانی بۆ عەرەبە هاوردەکان کردووە.
جوتیاره كورده‌كانی گوندی یه‌نگیجه‌ی قه‌زای داقووق داوای هاوكاری ده‌كه‌ن، چونكه عەرەبە هاوردەکانی سنووری قه‌زای داقووق، لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه وه ژماره‌یه‌كی زۆر به چه‌كه‌وه هاتوونەتە سەر زەویی هاووڵاتیانی کورد لە گوونده‌كه و دەیانەوێ بەزەبری چەک زەویەکان لە جووتیارە کوردەکان زەوتبکەن و بۆ خۆیان كشتوكاڵ بكه‌ن.
ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه چوونه‌ته سه‌ر ئه‌م گونده بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە لەجووتیارانی کورد دەکەن، جوتیاره كورده‌كانیش رایانگه‌یاندووه، بەهۆی ئەوەی پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان چه‌كراون ئێستا بەیەک چەکی که‌ڵاشینکۆفەوە لەبەرامبەر هێزێکی گەورە وەستاوین، داوادەکەین بەهانامانەوە بێن.
دانیشتوانی گونده رایگه‌یاند جوتیارانی عه‌ره‌ب چاوه‌ڕوانی بڕیاریی ئه‌و لیژنه‌یه نه‌بوونه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا پێكهێنرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی داقوق و هه‌وڵیانداوه تاكلایه‌نانه زه‌ویه‌كان بكێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.