لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیەتى قەزاى ناوەندیى هه‌ولێر دەستبەسەر کۆگایەکی گەورەی دەرمانی چارەسەری سرووشتی دا ڕاگه‌یاند
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه ، به‌سه‌رپه‌رشتى لێژنه‌كانى سه‌ر بهقائیمقایهت و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێَکخراو سەربەئاژانسی پاراستنی هەرێم و کوالێتی جۆری دەرمان دوای کۆکردنەوەی زانیاری وچاودێری کردن دەست گیرا بەسەر كۆگایەکی دەرمانی گیایی قەدەغەکراو لەگەڕەکی برایەتی لەگەل دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لەدەرمانی قەدەغەکراو قاچاغ لەسێ خانووی نیشتەجێ لەگەڕەکی شارەوانی وفەرمانبەران
قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕاشیدهگهیهنن ، خاوەنەکانیان دەستگیرکران دوای ئەوەی پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆکرا،بەبڕیاری دادوەری لێلۆلینەوە ڕاگیران.هەلمەتی پشکنین وبەدواداچوونەکان بەردەوام دەبێت بۆپاراستنی سەلامەتی تەندروستی هاولاتیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.