كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان ماوه‌ی پێنج ڕۆژه بێسهرو شوێنه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ش هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كچه چڕ كردۆته‌وه.
"ئاڤان موخلیس مه‌حه‌مه‌د" كه له‌دایكبووی ساڵی 2002 یه‌و دانیشتووی گه‌ره‌كی چۆمانی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌یه، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 28/10/2018 وه تا ئێستا بێسه‌ر و شوێنه.
ئاسایشی ڕاپه‌ڕینیش له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی كه‌وتووه ڕایگه‌یاندووه: ئاڤان مه‌حه‌مه‌د له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئێستا بێسه‌روشوێنه و هیچ سۆراغێكی نییه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئاڤان به‌مه‌به‌ستی چوونی بۆ قوتابخانه له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له ڕاگهێندراوهكدا ئاسایشی ڕاپه‌ڕین داوا له هاوڵاتیان ده‌كات هه‌ر كه‌سێك سۆراغی ده‌زانێت یان له شوێنێك بینیویه‌تی په‌یوه‌ندی بكات به ژماره مۆبایلی (07501547478).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.