فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌سه‌ر دیارده‌یه‌ك كه‌له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر كه‌تێیدا مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێلی لێ ئه‌نجام ده‌درێت ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتی ئه‌وه هاتوه كه قایمقامیه‌تی هه‌ولێر ولێژنهكانی بێته سه‌ر هێل به‌دوای ئه‌م دیاردهناشارستانیهوه بێن وبنبڕی بكه‌ن
هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ناكرێت له‌ناوه‌ندی شار و له شه‌قامی 100مه‌تری كۆمه‌لێك ڕێگر به‌ناوی كاسبیهوه ڕێگا لهئَۆتۆمبێلهكان بگرن كڕین وفرۆشتنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن
فازل حاجی ڕاشیگه‌یاندووه ئینجا لێژنه‌كان به‌دواداچونی بۆبكه‌ن كهلێكهوتهی ئێستا دروستكردنی قه‌ره‌بالغیه‌كی به‌رده‌وامی شه‌قامی 100مه‌تریه ، به‌لام له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاوه‌رێ بن كهئۆتۆمبێلێك خۆی بهكۆمهلێكیان دابدات وه‌كو ئه‌وه‌ی پیشتریش ڕوویداوه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.