به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی ئه‌و بهنگلادشیانه ده‌كات كه له ڕێگه‌ی به‌غداوه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ئێستاش له پارێزگای هه‌ولێر نیشتهجبێ بوون.
له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان نێردراوه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: پێویسته ئه‌و بهنگلادشیانهی كه له ڕێگه‌ی به‌غداوه هاتوونه‌ته هه‌ولێر به زووترین كات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكاری یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له پێژماردن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی ئاگاداری نامه‌كه‌یه:
"سه‌باره‌ت به‌م هاوڵاتییه بهنگلادشیانهی كه به دخولیهی به‌غداد هاتوون وه له هه‌ێمی كوردستان نیشته‌جێن وه له پارێزگای هه‌ولێر وه دخولییهكهیان پێش ڕێكه‌وتی (1/1/2018 نشینكهیان بۆ ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌و بڕیاره تاكو ڕێكه‌وتی (31/12/2018 كاری پێده‌كرێت وه دوای ئه‌م ڕێكه‌وته خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له هه‌ر ئیجرائاتێكی یاسایی وه ده‌بێت هاوڵاتییه بهنگلادشییهكه ئه‌م خاڵانه جێ به‌جێ بكات بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی نشینگه.
- وه‌رگرتنی بڕی (1,000,000) یه‌ك ملیۆن دینار وك سزای دواكه‌وتن.
- وه‌رگرتنی بڕی (1,000,000) یه‌ك ملیۆن دینار وك گۆڕینی ڤیزه‌ى سه‌ردان بۆ نشینگه."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.