لە سلێمانی دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی " پیشەیی وبازرگانی" پێداچونەوەی تێدا دەكرێت و كارئاسانی پێویست بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە دەیانوێت مۆڵەت بەدەستبهێنن یاخود نوێ بكەنەوە ,
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و سەندیكاكانی پیشەوەراندا كۆبووەوە و هەنگاوەكانی داهاتووی ئیدارەی سلێمانی بۆ پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی پیشەیی تاوتوێكرا ,
پاش هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ شێوازی نوێی پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەت لە سلێمانی , ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە پێویستە گۆڕانكاری ریشەیی لە پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی پیشەییدا بكرێت و بارودۆخی پیشەوارەن لە بەرچاو بگیرێت , هەروەها لەكاتی پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتدا هەموو كارئاسانیەكی پێویست پێشكەش بە كاسبكاران و پیشەوەران و خاوەنكارەكان بكرێت ,
دەربارەی جێبەجێكردنی ئەو پێشنیارانەی كە لە كۆبوونەوەكەدا بۆ پێدانی مۆڵەت كران ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ووتی : لە زووترین كاتدا لەرێگەی پارێزگاری سلێمانیەوە هەنگاو بۆ جێبەجێكردنیان دەنرێت و پاش بڕیاردان ژمارەی ئەو فەرمانگانە كەمدەكرێنەوە كە پێشتر كاسبكاران و پیشەوەران بۆ بەدەستهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەت سەردانیان دەكردن , هەروەها كۆی پرۆسەكەش لە چەند فەرمانگەیەكی كەمدا كۆدەكرێتەوە و پێویست ناكات پیشەوەر سەردانی زۆرینەی فەرمانگەكان بكات , قائیمقامی سلێمانی ووتی بەم هەنگاوە جگەلەوەی پیشەوەران و كاسبكاران دەتوانن لە ماوەیەكی كەمدا مۆڵەت بەدەستبهێنن یاخود نوێی بكەنەوە لەپاڵ ئەوەشدا كارئاسانی و هاوكارییەكی باشی پیشەوەران دەكات بۆ بایەخدانی زیاتر بە كارەكانیان و بوژانەوە و پێشخستنی پیشەجیاوازەكان لە سلێمانی .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.