به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ركه‌وتووه، كه ئاشكرایه سوكانی ئۆتۆمبێل و كورسییه‌كانی دانیشتن و كه‌ناڵه‌كانی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌وای ته‌برد و داشبوولی ئۆتۆمبێل و زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تری ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له ماده‌ی پلاستیك پێكهاتوون، جگه‌له‌وه‌ی به‌نزینی ژه‌هراویش كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌رمان و هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به شێرپه‌نجه.
له‌كاتی سووتانی به‌نزین بۆ رۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه، جۆره گازێك له پرۆسه‌ی سوتاندنه‌كه دروست ده‌بێ، كه ژه‌هراوییه و ماسولكه‌كان ژه‌هراوی ده‌كات و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خڕۆكه سپییه‌كان له خوێندا و هه‌موو ئه‌مانه‌ش سیستمی به‌رگری له‌ش بێهێز ده‌كه‌ن، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و گازه‌ی له به‌نزین ده‌رده‌چێت كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر ئافره‌تانی دووگیان داده‌نێت.
له رێژه‌ی پێیه‌كی سێجای به‌نزین 50 ملیگرام گاز له به‌نزینه‌كه ده‌رده‌چێت. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك بوه‌ستێت و جامه‌كانی داخراوه بن 400 تا 800 ملیگرام گاز له به‌نزین دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رماش له‌و كاته‌دا له سه‌رووی 15 پله‌ی سیلیزییه‌وه بێ، ئه‌وا گازه‌كه بۆ 2 تا 4 هه‌زار ملیگرام به‌رز ده‌بێته‌وه.
بۆیه توێژینه‌وه‌كه پێشنیاز ده‌كات، له هه‌ر دۆخ و بارێكدا بێ، پێویسته به‌ر له‌وه‌ی ته‌بریدی ئۆتۆمبێل دابگیرسێنین، پێویسته به‌لایه‌نی كه‌م 15 ده‌قه جامه‌كان كراوه بن، بۆ ئه‌وه‌ی گاز و كارلێكی پلاستیكی به‌كارهێنراو له دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كه بچنه ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌كه‌ن، ئه‌وا گازه‌كه و كارلێككردنی له‌گه‌ڵ پلاستیك جۆره هه‌وایه‌كی زیانبه‌خش دروست ده‌كه‌ن، كه به‌خێرایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گورچیله و جگه‌ری مرۆڤ به جێ ده‌هێڵن و سیستمی به‌رگری له‌شیش هێنده بێهێز ده‌كه‌ن، كه به ئاسانی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی تێدا دروست ده‌بێت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.