بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێكی سوتەمەنییەوە لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانی سوتاو گیانی لەدەستدا .
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو لەشارۆچكەی عەربەت تانكەرێكی سوتەمەنی دوای ئەوەی كۆنترۆڵی لەدەستدەدات خۆی دەكات بە دوكانێكدا و بەوهۆیەوە گڕ دەگرێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش كە هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانییە دەسوتێت و بەهۆی زۆری سوتانەكەیەوە گیان لەدەستدەدات .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا و تەرمی سوتاوەكەش بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە.
لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.