دادگای باڵای تاوانه‌كان له وڵاتی به‌حرێن سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و بانگبێژه سه‌پاند كه هه‌ڵسابوو به كوشتنی ئیمامی مزگه‌وتێك و لاشه‌كه‌شی پارچه پارچهكردبوو.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌یامی به‌حرێنی بڵاویكردۆته‌وه، كه تاوانباره‌كه دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه‌و هۆكاری ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه مه‌لاكه بۆ چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌وقاف سكاڵای لهسهركردووهو بۆته هۆی له‌داستدانی كاره‌كه‌ی، بۆیه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك په‌نای بۆ كوشتنی ئیمامی مزگه‌وته‌كه بردووه.
هه‌روه‌ها تاوانباره‌كه چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت: له دوای ته‌واوبوونی نوێژی به‌یانی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی نوێژخوێنان له مزگه‌وته‌كه، فرسه‌تی هێناوه‌و به پارچه ئاسنێك له سه‌ری ئیمامه‌كه‌ی داوه و خستۆیه‌ته نێو شوێنی ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن، دواتریش چهقۆێكی گه‌وره‌و دوو كیسی گه‌وره‌ی نایلۆنی هێناوه‌و ئیمامه‌كه‌ی پارچه پارچهكردووهو خستۆیه‌ته نێو كیسهكانهوه، پاشانیش به هاوكاری كه‌سێكی دیكه لاشه‌ی ئیماكهیان له ناوچه‌یه‌ك فرێداوه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.