ئەمشەو لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە هێرشكرایەسەر مەزاری باوە مەحموود لە خانەقین و تەقێندرایەوە.
كه‌مێك پێش ئێستا، مه‌زارى باوه مه‌حموود له سنوورى خانه‌قین، له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه، ته‌قێنرایه‌وه و، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، زیانێكی زۆر به مهزراگهكه، كه‌وتووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه دوو ڕۆژ پێشتر بۆمبێكی چێندراو له‌هه‌مان مه‌زارگه‌دا ته‌قێنرایه‌وه و بوو به‌هۆى شه‌هیدبوونى هاووڵاتییه‌ك و برینداربوونى دوو كه‌سى دیكه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی ئاسایشی خانه‌قین رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه مه‌زارگه‌ی دێرینی باوه مه‌حمود له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری خانه‌قین ته‌قێنرایه‌وه، گوتیشی: ته‌واوی مه‌زارگه‌كه رووخاوه‌و زیانی زۆری پێگه‌یه‌نراوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی خانه‌قین ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه دوێنێ سیشه‌ممه بۆمێكی چێنراو به ژماره‌یه‌ك له زیاره‌تكاراندا ته‌قیبوه‌وه به‌و هۆیه‌وه دوو ژن گیانیانلهدهستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.