Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:49

فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست دەکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی

زیاتر لە سێ ساڵە بە گر‌ێبەست دامەزراون
کوردستان TV
#7
100%


لە بودجەی ساڵی 2019ی هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست دەکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پلانی هەیە لە بودجەی ساڵی 2019 بەپێی پێویستی و ساڵانی خزمەت فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست بکاتە هەمیشەیی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، کە ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی زیاتر لە سێ ساڵە بە گر‌ێبەست دامەزراون بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان و هەروەها بەپێی پێویستی فەرمانگەکان پێیان دەکرێنە هەمیشەیی و لە بوودجەی ساڵی 2019 شوێنیان بۆ دەکرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.