هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له سنووری قه‌زای خورماتوو ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له سنووری قه‌زای خورماتوو ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا، بەو هۆیەوە چوار چەکداری داعش کوژراون.
وتیشی ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گه‌ڕانه به‌دوای پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره‌دا، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سێ چه‌كداری داعش كوژران و به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكیشهوه سێ پێشمه‌رگه برینداربوون و خۆشبه‌ختانه برینه‌كانیان سوكه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای كفری كراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهاتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له گوندی بیر ئه‌حمه‌د له‌ڕۆژئاوای قه‌زای خورماتوو بۆمبێكیان به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قاندوه‌ته‌وه، دواتر هێرشیان كردوه و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌عات شه‌ڕ به‌رده‌وامبووه و دواتر چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.