سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال، رایده‌گه‌ێنێ، په‌كه‌كه خه‌ڵك و چه‌كدار و لایه‌نگرانی خۆی هانداوه خۆپێشاندان دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌یس نايف له لێدوانێكی به ئانادۆڵو راگه‌یاندووه : دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئیداره‌ی قه‌زای شنگال، بڕیاردرا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه قه‌زای شنگال، به‌ڵام له به‌یانییه‌وه په‌كه‌كه لایه‌نگران و ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی خۆی هانداوه بۆ رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی قه‌زاكه، له‌ئێستادا گردبوونه‌وه و خۆپێشاندانی ئه‌ندامانی گرووپی رێكخراوی په‌كه‌كه له‌سه‌ر رێگای نێوان دهۆك - شنگال به‌رده‌وامه بۆ رێگریكردنمان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئاشكرایه په‌كه‌كه نایه‌وێت ئارامی و سه‌قامگیری بۆ شنگال بگه‌ڕێته‌وه بۆیه گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال ئه‌نجام ده‌دات، ئێستا داوامان له سوپای عێراق كردووه بێن بڵاوه به گردبوونه‌وه‌ی چه‌كداران و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه بكات، پاسه‌وانیكردنی ئیداره‌ی قه‌زاكه له ئه‌ستۆ بگرن له تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه شنگال.
له‌باره‌ی چاره‌نووسی په‌كه‌كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال، نایف سه‌یدۆ ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ سه‌ربه قه‌زای شنگال، رایگه‌یاندووه: ئێمه تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه قه‌زای شنگال، رێككه‌وتنی ئیداره‌ی قه‌زای شنگال له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی قه‌زاكه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وایه، ئێمه تا ئێستا نازانین چی ده‌بێت دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان، به‌ڵام خوازیارین سه‌قامگیری له سنووری شنگال بێته ئاراوه و ده‌رفه‌ت به هیچ گرووپێكی ناده‌ستووری نه‌درێت دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شنگال و ئیداره‌ی شنگال كار بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.