له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌ندازیارێكی كورد له‌بواری ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی شیكاری باس له‌جیاوازی نێوان هه‌وای ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بۆ ئۆتۆمبێل ده‌كات له‌گه‌ڵ چۆنێتی دابه‌شبونی.
(به‌یار قه‌ره‌داخی) ئه‌ندازیارو شاره‌زای بواری ئۆتۆمبێل له‌ڕاپۆرته شیكاریهكهیدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، كه هه‌وای فێنككه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو به‌شدا، به‌شی یه‌كه‌م پێكدێت له:- هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل :
واته هه‌وا له ده‌ره‌وه دێت بۆ فێنككه‌ره‌وه و ئه‌ویش سارد یان گه‌رمی ده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ ناو ئۆتۆمبێل به‌شی دوه‌میش پێكدێت له‌هه‌وای ناو ئۆتۆمبێل :
واته فێنككه‌ره‌وه هه‌وای ناو ئۆتۆمبێله‌كه وه‌رده‌گرێت و سارد یان گه‌رمی ده‌كات و دووباره ده‌ینێرێته‌وه بۆناو ئۆتۆمبێل.
ئێستا كه‌ی هه‌وای ده‌ره‌وه وه‌رگرین و كه‌ی دووباره هه‌وای ناوه‌وه به‌كار بێنینه‌وه ؟
یه‌كه‌م: باشتروایه له‌سه‌ره‌تای كارپێكردنی ئۆتۆمبێل كاتێك هه‌وای ناوه‌وه گه‌رمتره له هه‌وای ده‌ره‌وه ئه‌وا هه‌وای ده‌ره‌وه بدرێت به فێنككه‌ره‌وه تا زووتر هه‌واكه سارد بكات.
دوه‌م: باشتروایه هه‌وای ده‌ره‌وه به‌كاربێت كاتێك سیستمی گه‌رمی به‌كار دێنی تا شێ و ته‌می ناو ئۆتۆمبێله‌كه جامه‌كان دانه‌پۆشن.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر گه‌شتێكی درێژ بكه‌یت و سه‌رنشینت له‌گه‌ڵ بوو باشتر وایه هه‌وای ده‌ره‌وه به‌كاربێت تا بڕی پێویست له ئۆكسجین دابین بكات بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه.
چواره‌م: باشتروایه هه‌وای ده‌ره‌وه به‌كاربێت له كاتیكدا سه‌رنشینه‌كانت نه‌خۆشبوون به تایبه‌ت نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان
پێنجه‌م: باشتروایه هه‌وای ناوه‌وه به‌كاربێته‌وه كاتێك له‌ناو شاردا شۆفێری ده‌كه‌یت تا رێگه بگرێت له پیسی و گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن و نه‌یه‌نه ناو هه‌وای ئۆتۆمبێله‌وه.
شه‌شه‌م: باشتروایه هه‌وای ناوه‌وه به‌كاربێته‌وه كاتێك له بارودۆخێكی ئاسایی شۆفێری ده‌كه‌یت.
حه‌وته‌م: باشتروایه هه‌وای ناوه‌وه به‌كاربێته‌وه له‌كاتی خۆڵبارین و ته‌پ و تۆز تا رێگری بكرێت له پیس بوون و گیرانی ده‌رچه‌ی هه‌واكانی سیسته‌مه‌كه.
هه‌شته‌م: باشتروایه هه‌وای ده‌ره‌وه وه‌ربگیرێت كاتێك كه‌سێك جگه‌ره ده‌كێشێت تا سه‌رنشینه‌كانی تر سه‌لامه‌تبن له‌زیانه‌كانی دوكه‌ڵ.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.