ڕۆژى چوارشه‌ممه 2018/10/24 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1- بڕیاردرا به دروستكردنى لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى و هه‌ڵسانگاندنى ناوبژیوانان (مقیم حكام)، كاره‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
• سه‌رپه‌رشتیارى یارى سه‌رپه‌رشتى و رێكخستنى یاریگه له ئه‌ستۆى ئه‌وه.
• هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ناوبژیوانان (مقیم حكام) چاودێرى و رێنمایی ده‌سته‌ى ناوبژیوانان ده‌كات.
2- لێژنه‌ى هه‌ڵسانگاندنى ناوبژیوانانى كوردستان له‌م به‌رێزانه‌ى خواره‌وه پێك دێن:
• ته‌ڵعه‌ت سه‌عدوڵڵا ـ سه‌رۆك
• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ جێگر
• له‌بیب حه‌بیب ـ سكرتێر
3- ئاگادارى سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كانى خوله‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، له كاتى یارییدا پێویسته (راهێنه‌ر، هه‌ردوو یاریده‌ده‌ر، راهێنه‌رى گۆڵپارێزان، چاره‌سه‌ركار و خزمه‌تگوزار) ـى یانه‌كان، باجى تایبه‌تى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانیان له مل بێت، به پێچه‌وانه‌وه بۆیان نییه له نێو یاریگه ئاماده‌بن، سه‌رپه‌رشتیارى یانه‌كان به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.