Erbil -1°C دووشەممە 03 شوبات 07:47

به‌فه‌رمی مێسی بەشداری کلاسیکۆ ناکات

له‌گه‌ڕی نۆیه‌مدا دووچاری پێكان هات
کوردستان TV
100%


یانەی بارسێلۆنای ئیسپانى  بەفەرمی وادەی دورکەوتنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی راگەیاند کە بۆ ماوەی سێ هەفتە دوچاری پێکان هاتووە . شەوی رابردووی لە میانەی بەرێوەچونی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا مێوانداری یانەی سیڤییای کرد کە توانی بە ئەنجامی ٤ گۆل بەرامبەر بە ٢ گۆل سەرکەوتن تۆمار بکات .  لە خولەکی ١٨ یاریەکەدا مێسی دوچاری پیکان هات وادەی دورکەوتنەوەی سێ هەفتەیە لە یاریگایەکان . مێسی بەژداری ٢ یاری گرنگی بارسا ناکات کە ئەوانیش بەرامبەر ئینتەر میلان لە خولی پالەوانەکانی ئەوروپا و ریال مەدرید لە هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا .


كامه‌ران زێتى 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.