ئه‌كته‌ری سوریی (تۆفیق عه‌شا) به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.
(تۆفیق عه‌شا) ئه‌كته‌ری سینه‌مای سوری و ده‌نگی باڵنده زه‌رده‌كه‌ی (ئیفته‌ح یا سمسم) كه له ساڵانی هه‌شتاكان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان بوو، له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌سه‌د له‌شاری دیمه‌شق له‌ته‌مه‌نی (70) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
عه‌شا له‌دایك بووی شاری به‌یروتی ساڵی (1948) هو سه‌ره‌تا له ساڵی (1961) به‌شداری كاره هونه‌رییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی كردووه له زنجیره‌ی (رابیعه‌ی عه‌ده‌وییه) پاشان له سوریا ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌و له پاڵ هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان (درێد له‌حام و نیهاد قه‌لعی و عه‌بدوللـه‌تیف فه‌تحی و ره‌فیق سه‌بیعی و زیاد مه‌وله‌وی) كاری كردووه.
به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی ناوبراو زیاتر به‌كاره‌كانی زنجیره‌ی (ئیفته‌ح یاسمسم) كه زنجیره‌یه‌كی زیاتر منداڵان بوو، ناسراو ئه‌ویش له‌ده‌نگی باڵنده ده‌نگ زه‌رده‌كه زیاتر ده‌ركه‌وت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.