دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش شه‌ش كه‌سی له سوه‌یدا رفاندبوون، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا، ئازادی كردن.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه داعش له‌و 27 كه‌سه‌ی له مانگی ته‌موزی رابردوو له سوه‌یدا رفاندبوو، شه‌ش كه‌سی ئازاد كرد، كه له نێویشیاندا دوو ئافره‌ت و چوار منداڵن.
به گوێره‌ی فرانس پرێس روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند ئه‌وه یه‌كه‌مین كاروانه كه له لایه‌ن داعشه‌وه ئازاد ده‌كرێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ش ئازاد ده‌كرێن.
رێككه‌وتنی هه‌ردوو لایه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه رژێمی سووریا شه‌ست ئافره‌تی داعش له زیندانه‌كانی خۆی ئازاد بكات و راده‌ستی داعشیان بكات، هه‌روه‌ها داعش له‌به‌رامبه‌ر ئازاد كردنی به‌ندكراوه‌كانی پارێزگای سوه‌یدا داوای بیست و حه‌وت میلیۆن دۆڵار ده‌كات، هه‌روه‌ها روانگه‌ی سووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێویسته هێزه‌كانی سووریای دیموكرات چه‌ند تیرۆریستێكی داعش ئازاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.