لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه ، لێژنهى ئۆلۆمپى ههرێمى كوردستان ڕایدهگهێنێت ، وەرزشكارانی كوردستان پاش پەیوەندی كردنی ژمارەیەكی زۆر لە وەرزشكاران و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە دەزگاكەمان سەبارەت بە سەردانی بەڕێز رەعد حەمودی سەرۆكی لیژنەی ئۆلمپی عیراق و دانیشتنی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەهەڵبژاردنی یەكێتیە وەرزشیەكانی عێراق و دەستنیشانكردنی نوێنەرانی كورد بۆ یەكێتیە وەرزشیەكانی عێراق بە پێویستمان زانی ئەم ڕونكردنەوەیە بدەین كە لێژنەی ئۆلمپی كوردستان دورو نزیك ئاگاداری ئەم سەردانە نیە و زانیاری نیە لەسەر جۆری سەردانەكە .لە كاتێكدا ئەگەر مەبەست لێی هەماهەنگی بێت ئەمە بەشێكی زۆری پەیوەندی بە لیژنەی ئۆڵمپی كوردستانەوە هەیە و دەبێت بەشدار بێت لە داڕشتنی هەر بابەتێك كە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەبێت.بۆیە ئاگاداری هەمو لایەك دەكەینەوە كە بەرپرسیارێتی و دەرئەنجامەكانی ئەم هەنگاوە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنانەی كە ئەم هەنگاوە نادروستانە ئەنجام دەدەن و دەبێت لە داهاتوشدا ئۆباڵەكەی لە ئەستۆ بگرن
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.