Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:43

واشنتن: ئێران و رووسیا و چین ده‌ستوه‌ردان له‌ کاروباری هه‌ڵبژاردنی کۆنگرێسدا ده‌که‌ن

ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر پڕۆسه‌ی دیوكراسیی خۆمان ده‌زانین
واشنتۆن: ئێران و رووسیا و چین ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسدا ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

واشنتن هۆشداریی ده‌دات به‌ حكومه‌ته‌كانی ئێران و رووسیا و چین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان خه‌ریكن ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن له‌ كاروباری هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێشگیریی له‌مكاره‌ی ئه‌وان ده‌بێته‌ كاری له‌پێشینه‌یان.

رۆژی رابردوو چوار سه‌نته‌ری زانیاریی و یاسایی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌م سێ وڵاته‌ له‌ رێگه‌ی كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها زانیاریی نادرووست سه‌باره‌ت به‌ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌ ئینگلیزیی زمانه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌م به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئۆفیسی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زانیاریی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زاره‌تی داد و ئۆفیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاوه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووه‌: ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر پڕۆسه‌ی دیوكراسیی خۆمان ده‌زانین، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ و پێشگیریی له‌م ده‌ستوه‌ردانه‌ كاری هه‌ره‌ له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌بێت.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ خولی داهاتووی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیاره‌ 6ـی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر له‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.