Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:39

پاریس.. به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 60 وڵات رێوڕه‌سمی 100 ساڵه‌ی ئاگربه‌ستی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌م یاده‌ كردنه‌وه‌یه ساڵانه‌و له‌ 11ی تشرینی دووه‌م له‌ پاریسی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌ده‌چێت
پاریس.. به‌ به‌شداری زیاد له‌ 60 وڵات رێوڕه‌سمی 100 ساڵه‌ی ئاگربه‌ستی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ له‌ 11ی مانگی داهاتوو، زیاتر له‌ 60 وڵاتی جیهان به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی 100 ساڵه‌ی یادكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ فه‌ره‌نسا بكه‌ن. 

ئه‌م یاده‌ كردنه‌وه‌یه ساڵانه‌و له‌ 11ی تشرینی دووه‌م له‌ شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌ده‌چێت، گرنگی یادكردنه‌وه‌ و رێوڕه‌سمه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له‌وه‌دایه‌ كه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌وانه‌ش عێراق و یه‌مه‌ن و سووریا تووشی گۆڕانگاری زۆری سیاسی و ته‌نانه‌ت جوگرافیش بوونه‌ته‌وه‌. 

له‌و رێوڕه‌سه‌مه‌دا، سه‌رۆكی زۆربه‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهان له‌وانه‌ش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا و ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و زۆرێك له‌ سه‌رۆكی وڵاتانی دیاری جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌ له‌ په‌راوێزی ئه‌و یاده‌دا چاوپێكه‌و‌تن و دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 

پێشتریش مارایا زاخارۆفا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیبوو بۆ دانیشتنی نێوان ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌ڵپه‌سێردراوی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن، له‌وانه‌ش پرسی داهاتووسی سیاسی سووریا كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ دووه‌م دانیشتنی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه‌ دێت. 

رێوڕەسمی تایبەت بە یادکردنەوەی ئاگربەستی جەنگی جیهانی یەکەم کە 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و لە 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1918 لە نێوان وڵاتانی هاوپەیمان و ئەڵمانیا راگەیه‌ندرا، ساڵانه‌ به‌ به‌شداری سه‌رۆكی زۆبه‌ی وڵاتانی دیاری جیهان یادی ده‌كرێته‌وه. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.