له دوای خیانه‌تی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركوك و راده‌ستكردنی به‌حه‌شدی شه‌عبی و خیانه‌ت كردن له‌پێشمه‌رگه و گه‌لی كورد، به‌هاوكاری باڵێكی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌نجامدرا ، ده‌یان جاره سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی كورد ده‌كرێت هه‌ر له ئاڵای كوردستان شێواندنی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ شكاندن و شێواندنی چه‌ندین په‌یكه‌ری شاعێرانی كورد له شاری كه‌ركوك.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی هه‌ڵۆ جه‌باری پێراگه‌یاندین : په‌یكه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كورد "ئه‌سیری" شێواندراوه كتێبه‌كه‌ی ده‌ستی په‌یكه‌ری ئه‌سیری شاعیر كه‌له‌لای نه‌خۆشخانه‌ی ئازادییه شكیندرا وه كه‌وتۆته سه‌رزه‌وی.
شاعیری نه‌ته‌وه‌یی ناوداری كورد عه‌بدولخالق حوسێنی نه‌قشبه‌ندی ناسراو به "ئه‌سیری"، له‌ساڵی 1890دا له شاری كه‌ركوك چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه‌و له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی زانست په‌روه‌رده‌دا ژیاوه له گه‌شتی خوێندنی مه‌لایه‌تی دا گه‌لێك شاری كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی له كه‌ركووك له مه‌لا عه‌لی حیكمه‌ت سیامه‌نسووری وه‌رگرتووه.
له‌ساڵی 1920دا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ و له‌و گه‌شته‌یدا چاوی به نه‌جمه‌دین ئه‌فه‌ندی برا بچووكی و شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی كه‌وتووه كه‌خه‌ریكی خه‌باتی كوردایه‌تی بوون و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان وانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی فێربوو، بۆیه كه له 1921دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و ده‌ستی به‌خه‌باتی كوردایه‌تی كردووه‌و شیعری نه‌ته‌وه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه، تاكو بووته شاعیرێكی ناسراوی كورد و له‌گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ك ئه‌حمه‌د موختار جاف و فایه‌ق بێكه‌س و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه جێی حاجی قادری كۆییان له هۆنینه‌وه‌ی شیعری نه‌ته‌وه‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌سیری له شیعری وه‌سفدا گه‌لێك سه‌رنج تیژبووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و هۆنراوه سه‌ركه‌وتووه‌یه‌تی كه له‌سه‌ر وه‌سفی كوردستانی داناوه‌و له گه‌شته‌كه‌ی خوێندنی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه، هۆنراوه‌كه‌شی به‌ناوی "بێره كوردستان"ه‌و له سه‌ره‌تاكه‌یدا ده‌ڵێ::
بێره كوردستان عه‌زیزم گه‌رتــــــــــۆ سه‌یرانت ده‌و
بتبه‌مه قه‌ندیل ئه‌گه‌ر تۆ گۆڵزاری كوێستانت ده‌وێ!
ئه‌م شاعیره نه‌ته‌وه‌ییه به جه‌رگه‌ی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له ڕۆژی 1962.06.18دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی شێخ میحه‌دین له كه‌ركوك به‌خاكی نیشتمانه‌كه‌ی سپێردرا
هاوكات ئه‌سیری شاعر یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌ی له یه‌كه م رۆژنامه‌ی ( الحوادث) كه سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان ده‌رچوو له كه‌ركوك دوو لاپه‌ره‌ی كوردی بوو كاری كردوه وبابه تی له‌گه‌ڵ شاعیران (هیجری و پیره‌مێرد) بڵاوكردوته‌وه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.