ئیڤان، چیرۆكى ڕزگاربوویەک ناوی دوایین فیلمی دیكۆمێنتاری ده‌رهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "ڕەفێق فواد یارئەحمەدی" ه كه به‌شداری له ژماره‌یه‌ك فێستیڤاڵی جیهانی كردووه .
ناوه‌رۆكی فیلمه چیرۆکی ژیانی ڕۆژنامەنووسێکی کەرکووکە به ناوی " ئیڤان " كه دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و دوای هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه به ناچار زێدی خۆی و ماڵ و منداڵی به‌جێده‌هێڵێت و وه‌ك هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد روو ده‌كاته هه‌نده‌ران .
ئه‌م فیلمه دوای ماوه‌ی دوو ساڵ كاركردن و به‌دواداچون له وڵاتی به‌ریتانیا هاته قۆناغی كۆتایی ،تا ئێستا به‌شداریی چه‌ندین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه و و توانیویه‌تی تا ئێستاكه دوو خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی دۆكیۆمێنتاری له فێستیڤاڵه‌كانی "كولكاته فیلم فێستیال كۆلت و ڤێرجین سپرینگ سینه فێست" لە ساڵی ٢٠١٨ به‌ده‌ست بێنێت ، هه‌روه‌ها له چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه‌دا له كێبڕكێی قۆناغی کۆتایی دایه .
ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی له ئێستادا له وڵاتی ئیتالیا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنان و وێنه‌گرتنی دوایین به‌رهه‌می به‌ڵگه‌نامه‌یی خۆیه‌تی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رچاوی (بریگادی سووری و ئیتالیا) كه بابه‌تێكی زۆر هه‌ستیار و گرینگه له مێژووی هاوچه‌رخی ئیتالیادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.