Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:43

دۆناڵد ترامپ: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جێمز ماتیس له‌ پۆسته‌ی ده‌ست بکێشێته‌وه‌

جێمز ماتیس ته‌مه‌نی 68 ساڵه‌ و بیست و شه‌شه‌مین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكایه‌
دۆناڵد ترامپ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جێمز ماتیس له‌ پۆسته‌ی ده‌ست بكێشێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جێمز ماتیس وه‌زیر به‌رگریی ئه‌مریكا واز له‌ پۆسته‌كه‌ی خۆی بهێنێت.

له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی بی ئێس " له‌ ترامپ پرسیاركرا كه‌ ئایا خوازیاره‌ وه‌زیری به‌رگریی ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌ یان نا؟ ترامپیش له‌ وه‌ڵامدا وتی: ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ راسته‌قینه‌ بزانن به‌ڕای من ئه‌و خۆی جۆرێك له‌ سه‌ربه‌ستیی هه‌یه‌ و وه‌كو خودی خۆی ئه‌و كه‌سێكی دیموكراته‌.

ترامپ له‌ درێژه‌دا وتی: به‌ڵام ژه‌نه‌راڵ ماتیس كه‌سێكی باشه‌ و ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كارمان كردووه‌، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه‌ ئه‌و ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كاتێك دێت كه‌ مرۆڤه‌كان ده‌بێ رۆیشتن هه‌ڵبژێرن.

هه‌ڵبه‌ت جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ جێمز ماتیس نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له‌ ئێستا ده‌نگۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ حكومه‌تی ترامپ ره‌تكردبووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ترامپ له‌م دیمانه‌یه‌دا ئه‌وه‌شی وت: من سه‌رقاڵی هێنانه‌كایه‌ی هه‌ندێك گۆڕانكاریم و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شم هه‌یه‌. كابینه‌كه‌شمان گه‌وره‌یه‌ و كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌ من له‌گه‌ڵیان ئاسووده‌ نیم و ئه‌وان زۆر وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ نین، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا كه‌سانێكی دیكه‌ هه‌ن كه‌ زۆر به‌باشی له‌گه‌ڵیان ده‌گونجێم.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ جێمز ماتیس ته‌مه‌نی 68 ساڵه‌ و بیست و شه‌شه‌مین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكایه‌ و له‌ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017 به‌دواوه‌ ئه‌و پۆسته‌ی به‌ 98 ده‌نگی ئه‌رێنیی و ته‌نیا یه‌ك ده‌نگی نه‌رێنی وه‌رگرت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.