Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:24

له‌ ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێکی کۆچبه‌ران ١٥ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ شارۆچكه‌ی مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیر
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ له‌ شارۆچكه‌ی مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیر، له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك كه‌ كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو، به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان منداڵن.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، بارهه‌ڵگره‌كه‌ له‌ ئایدنه‌وه‌ به‌ره‌و ئیزمیر رۆیشتووه‌ و له‌ شارۆچكه‌ی مه‌نده‌ره‌س شۆفێره‌كه‌ی كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ بوون، هه‌واڵیان داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تیمه‌كانی پۆلیس، ته‌ندروستی و ئاگركوژێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.

به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان منداڵن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.