ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له شارۆچكه‌ی منبجی باكووری سووریا ده‌رنه‌چوون و ئه‌وه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ڕه و واشنتن، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه توركیا هه‌ڵوێستی پێویستی له‌مباره‌یه‌وه ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا كه له باشووری وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، وێڕای ئاماژه به سه‌نگه‌ره‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل " په‌یه‌ده "، وتی: ئه‌وان له منبج سه‌نگه‌ر و په‌ناگه درووست ده‌كه‌ن، ئه‌وه ده‌بێ مانای چی هه‌بێت؟.. مانای ئه‌وه‌یه كه قه‌بری خۆمانمان هه‌ڵكه‌ندووه و وه‌رن بماننێژن.
سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌وان وتیان ناوچه‌كه له ماوه‌ی 90 رۆژدا چۆڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مكاره‌یان نه‌كرد، ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ردا رێكاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هه‌ر شوێنێكی جوگرافیی بێت به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بنه‌وه، جا له جه‌رابلۆس و ئه‌لبابه‌وه بگره تا ده‌گاته عه‌فرین و باكووری عێڕاق.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.