Erbil 8°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 21:06

یه‌کێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى کوردستان ئاگاداریه‌ک ئاراسته‌ى پزیشکانى یانه‌کان ده‌کات

گەر بەشدار نەبن ناسنامەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان لێ وەردەگرێتەوە
کوردستان TV
100%

له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه‌ ، یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ئاگاداری پزیشک یان چارەسەرکەری تیپی پێشکەوتووانی یانەکانی خولی نایاب و خولی پلەیەک و فوتساڵی کچانی کوردستان دەکەینەوە، بە مەبەستی بەشداربوون لە خولێکی تایبەتی پزیشکی بە سەرپەرشتی دکتۆر (ماجید هیلالی)، رۆژی سێشەممە 2018/10/16 لە کاتژمێر 10:00 ـی بەیانی، لە هۆتێل (کوارتز) نزیک یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر ئامادەبن.

 یه‌كێتیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  بەشدارییکردنی پزیشک یان چارەسەرکەری یانەکان ئیجبارییە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بەشدار نەبن ناسنامەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان لێ وەردەگرێتەوە و ناتوانن یاوەری یانەکانیان بکەن.


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.