به‌پێى ئاژانسى فرانس پرێس، دوێنى چوارشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌كه‌م، مایك په‌مپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتى: وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌موو یارمه‌تیه‌ك ڕاده‌گرێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى سوریا ئه‌گه‌ر هێزى ئێران له‌و وڵاته وێرانكراوهى ده‌ستى جه‌نگ بمێنێته‌وه.
مایك په‌مپیۆ به په‌یمانگاى جوهكانى بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: " ئه‌ركى ده‌ركردنى ئێران له وڵاته‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌تى سوریا و خۆشى به‌رپرسیاره‌تى مانه‌وه‌یان ده‌بێت".
ئاژانسى فرانس پرێس له‌سه‌ر زارى په‌مپیۆ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سوریا دڵنیاى كشانه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و سوپایانه نه‌كات كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیرى ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت یه‌ك دۆلار له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا وه‌رناگرن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان.
هه‌واڵه‌كه باسى ئه‌وه‌شى كردووه كه ئه‌مریكا نزیكه‌ى 2 هه‌زار چه‌كدارى له سوریا هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ڕاهێنان و ئامۆژگارى چه‌كداره یاخیبووه‌كان ده‌كه‌ن، پهمپییۆ وتوویه‌تى جه‌نگ دژى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت و له لووتكه‌ى ڕیزبه‌ندى پێشینهكانمانه، به‌ڵام ئاماژه‌ى بۆ كشانه‌وه‌ى ئێران دا له ڕیزبه‌ندى دووهه‌م.
جێى ئاماژه‌یه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ئێرانى تاوانبار كردووه بۆ ئاماده‌كردن و پشتگیریى حكومه‌تى سوریا له‌رووى دارایى و سه‌ربازییه‌وه، هه‌روه‌ها له 8ى ئایارى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكاى دا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران و دووباره سزاى سه‌پاند له‌سه‌ر ئێران و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.