دەروونناسان لەگەڵ ئەو جۆرە بۆچوونەدان كە پێكەنین هۆكاری سەرەكی دووركەوتنەوەی مرۆڤە لە هەندێ نەخۆشی دەروونی، بەڵام ئەمڕۆ چەندین سوودی دیكەی پزیشكیشی دەركەوتووە.
لەو بارەوە د. سانتا مایەرز پسپۆڕی دەروونناسی ئەڵمانی ئاشكرايدةكات ، پێكەنین ئارامی بەجەستە و مێشك دەبەخشێت و ئەوەش هۆكارێكی گرنگە بۆ دووركەوتنەوە لە نەخۆشیە دەروونیەكان، بەتایبەتیش خەمۆكی و دڵەڕاوكێ .
پێكنین دەرمانی حەوت دەردانە، بۆیە پێویستە لەكاتی كاركردن و پشوودانیشدا هەوڵی رێگایەك بۆ دۆزینەوەی زەردەخەنەیەك بدەین .
ئەو پزیشكە ئاشكرای دەكات كەسانێكی زۆر هەن بەدەست چەندین نەخۆشی وەك تێكچوونی گەدە و بەدهەرسی، نەخۆشی دڵ، فشاری خوێن، تێكچوونی رێژەی ئەنسۆلین، سەر ئێشەو ئارەقكردنەوەی زۆرەوە دەناڵێنن، هەر مرۆڤێكیش بۆ خۆ دوورخستنەوە لەم نەخۆشیانە و پەستانی كاروبارەكانی ژیان، دەبێتە هاوڕێی پێكەنین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.