خانمە ئەكتەری ئینگلیزی" كەیت وینسڵت " دەڵێت دوای تێپەڕبوونی 17 ساڵیش ئەو دیمەنەی فلیمی بەناوبانگی تایتانیك بێزاری دەكات و وادەكات هەست بە نائاسوودەیی بكات كە تیایدا بەڕووتی لەسەر قەنەفەیەكەو لیوناردۆ دیكابریۆ وێنەی دەكێشێت.
كەیت وینسڵتی براوەی خەڵاتی ئۆسكار كاتێك چەندین جار داوای لێكرا كە ئەو وێنەیە لەسەر فەرشی سوور واژووبكات بەڵام ڕەتیكردەوەو ووتی واژوی ناكەم چونكە ئەم وێنەیە ئاسوودەم ناكات .
جێگەی باسە ئەو وێنەیەی" كەیت وینسڵت " لە ساڵی 1997 دەركەوت و لەلایەن
"جەیمس كامیرۆن " ی دەرهێنەری فلیمی تایتانیكەوە كێشراوەو و لە ساڵی 2011 بە 16000 دۆلاری ئەمەریكی فرۆشرا.كەیت وینسڵت لە 5ی ئۆكتۆبەری 1975 لەدایكبووە و لە ئێستادا لە فلیمی دایڤێرجنتدا ڕۆڵ دەبینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.