كتێبخانه‌ی یادگار كتێبی (شیر و هه‌نگوین)ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌م كتێبه به‌رهه‌مێكی به‌ناوبانگی كچه شاعیری هیندی_كه‌نه‌دیی "ڕوپی كۆر"ـه و یه‌كێكه له ناودارترین و پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كانی دنیایه، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2014 به زمانی ئینگلیزی بڵاو كراوه‌ته‌وه، دواتر له ماوه‌ی ته‌نیا چوار ساڵدا، بۆ 25 زمانی جیهانیی وه‌رگێڕدراوه به زمانی كوردییه‌وه ده‌بێت ٢٦ زمان.
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕ توانا ئه‌مین‌ـه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له زمانی سویدییه‌وه كراوه به كوردی و سیامه‌ند ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕانه‌كه‌ی به‌راورد به ده‌قه ئینگلیزییه‌كه كردووه.
شیر و هه‌نگوین پڕفرۆش‌ترین كتێبی نیویۆرك تایمز بووه و تا ئێستا زیاتر له دوو ملیۆن و نیو دانه‌ی لێ فرۆشراوه. له لێدوانێكدا له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه وه‌رگێڕ وتی "كتێبی (شیر و هه‌نگوین) كتێبێكی ساده و دڵگیره پێكه‌وه، چێژ و ئازاره‌كانی مرۆڤبوون و مێیینه‌بوون، به زمانێكی شیعریی له كه‌مترین وشه‌دا به هاوئاهه‌نگی چه‌ندان هێڵكاریی جوان ده‌گێڕێته‌وه."
توانا ئه‌مین، نووسه‌رێكی تاراوگه‌نشینی كورده و زیاتر له ٢٠ به‌رهه‌می له بواره‌كانی چیرۆك، لێكۆلێنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕاندا هه‌یه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.