Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:26

سه‌رۆکی ئینته‌رپول ماوه‌ى 6 رۆژه‌ بێسه‌رو شوێنه‌

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ونبوونی ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
100%

هۆنگوی مێنگ سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول) له‌ رۆژی ٢٩ی ئه‌یلووله‌وه‌ لە فەرنسا بێسه‌روشوێن بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ونبوونی ده‌ستی پێكردووه‌.

ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ پرسی بێسه‌روشوێنبوونی هۆنگۆی مینگ، سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل ده‌ستپێكردووه.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ دۆسیه‌ی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌ندامانی خێزانی هۆنگۆی مینگ، له‌ كۆتایی مانگی ئه‌یلووله‌وه‌ ، كه‌ ماوه‌ى 6 رۆژه‌ په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه‌ پچڕاوه‌ و بێسه‌روشوێن بووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل، په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نساوه‌ كردووه‌ و له‌ بێسه‌روشوێنبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌.

هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌و كاته‌ی هۆنگۆی مینگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ چین، په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌ماوه‌.

رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هۆنگۆی مینگ، ته‌مه‌نی 64 ساڵه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌ شاری لیۆنی فه‌ره‌نسا ده‌ژین، كه‌ باره‌گای ئینته‌رپۆلیش له‌و وڵاته‌یه‌.

مینگ به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل له‌ ساڵی 2016 وه‌ربگرێت، جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتی بووه‌ له‌ چین و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته‌ بێسه‌روشوێن بووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.