پارێزگاری دیاربەکر لە باکووری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا قەدەغەی هاتوچۆی لە 65 گوندی لە ناوچەکانی "ئینجێ و هێنێ" ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەو بڕیاری قەدەغەکردنە لە کاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/10/4 دەستی پێکردووە و تاکو ئاگادارکردنەوە لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت.
بە گوتنەی پارێزگاری دیاربەکرد ئامانج لەو قەدەغەکردنە لە گوندەکانی سنووری دیاربەکر، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییە کە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه) دەستی پێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.