دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونووسی ناسراوی كورد، دۆخی ته‌ندروستی باش نییه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه. وه‌ك ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر هیوای چاكبوونه‌وه و ته‌ندرووستییه‌كی باشی بۆ ده‌خوازین.
دكتۆر كه‌مال كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ژێر چاودێری پزیشكیدایه، دكتۆرای زانسته‌كانی له ئه‌نستیتۆتی ڕۆژھه‌ڵاتناسیی ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی سۆڤیه‌ت وه‌رگرتووه و خاوه‌نی ده‌یان كتێبه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی و ڕووسی و چه‌ندین به‌رهه‌میشی وه‌رگێڕدراوه وه‌ك:(كوردستان له ساڵانی شه‌ڕی جیھانیی یه‌كه‌م، ڕاپه‌رینی ١٩٢٠ له ڕۆژھه‌ڵاتناسیی سۆڤیه‌ت، چاوپێكه‌وتنێك به چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوین، ڕۆلی گه‌لی كورد له ڕاپه‌رینی ١٩٢٠ی عێراق، سه‌رھه‌ڵدان، چینی كرێكاری عێراق په‌یدابوونه‌وه و یه‌كه‌مین بزووتنه‌وه‌كانی، مهكیاڤێلی و مهكیاڤێلیسم، حه‌قیقه‌ته‌كانی مێژووی كورده‌كان، چه‌ند وتاره سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ییی ده‌وڵه‌ته مه‌زنه‌كان، چه‌ند وانه له سه‌ر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچه‌رخ، كوردستان له ساڵه‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهاندا، كورد و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیادا، ئافره‌ت له مێژوودا: كورته باسێكی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی، تێگه‌یشتنی ڕاستی؛ شوێنی له رۆژنامه‌نوسی كوردیدا، ڕونهسانس، پهڕهكانێك له مێژووی گه‌لی كورد، چینی كرێكارانی عێراق په‌یدابوونه‌وه و یه‌كه‌مین بزووتنه‌وه‌كانی، خه‌باتی ڕزگاركه‌ری كوردان دژ به ئیستیعماری بریتانیا له ساڵانی ١٩٣٢-١٩١٨ی زایینی، كورته‌یه‌ك له مێژووی كورده‌كان له ساڵانی ١٩٥٨-١٩١٨ی زایینی، به‌شدرایكردن له نووسینی كتێبه‌كانی: په‌یدابوونه‌وه‌ی چینی كرێكار له وڵاته ئاسیاییه‌كان و ئه‌فریقاییه‌كان، سه‌باره‌ت به فێئۆدالیزم له نێو كورده‌كان ئا. شامیلۆف، وه‌رگێڕانی ٥ كتێبی وانه‌یی زانكۆ، كورده‌كانی ئیمپراتۆریی عوسمانی.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.