Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:19

به‌لژیکا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ کارگه‌یه‌کى کیمیایى روویداو و ده‌ردانى دووکه‌ڵى گازى لێکه‌وته‌وه‌

تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك نیه‌ دووكه‌ڵه‌كه‌ له‌سه‌ر چى بووه و چ جۆره مادده‌یەك له‌خۆ ده‌گرێت
به‌لژیكا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌یه‌كى كیمیایى روویداو و ده‌ردانى دووكه‌ڵى گازى لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، دواى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كیمیایى ڤینۆڤا له‌ شاروچكه‌ى ته‌سه‌ینده‌رلۆی سه‌ر به‌ پارێزگاى لیمبه‌رگ له‌ وڵاتى به‌لژیكا، ده‌ردانى گازى كیمیایى لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه‌ 4ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، له‌ كارگه‌ى وه‌به‌رهێنانى كیمیایى ڤینۆڤا له‌ پارێزگاى لیمبه‌رگى وڵاتى به‌لژیكا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو و به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ دووكه‌ڵى گازى كیمیایى له‌سه‌ر بیناى كارگه‌كه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ و تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك نیه‌ دووكه‌ڵه‌كه‌ له‌سه‌ر چى بووه و چ جۆره مادده‌یەك له‌خۆ ده‌گرێت. 

هاوكات پۆلیسى حكومه‌تى به‌لژیكا هاووڵاتیانى ئاگاداركردۆته‌وه‌ ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانى ماڵیان دابخه‌ن و به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هیج كارمه‌ندێكى كارگه‌ى ڤینۆڤا بریندار نه‌بوونه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ دامه‌زراوه‌ى ڤینۆڤا له‌ ساڵى 2015 دامه‌زراوه‌ و سه‌ر به‌ وه‌به‌رهێنه‌رى گرووپى كیمیایى نێوده‌وڵه‌تى (ICIG)یه‌ و له‌ 5 وڵاتى ئه‌وروپى لقى هه‌یه‌ له‌وانه‌ش  (ئه‌ڵمانیا، هوڵه‌ندا، فه‌ره‌نسا، بریتانیا و به‌لژیكا)، بۆ به‌رهه‌مهێنانى (كلۆریدى پۆلیڤاینه‌ل) و كلۆرى ئه‌لكالى به‌ سه‌رمایه‌كه‌ی ساڵانه‌ نزیكه‌ى یه‌ك ملیار یۆرۆیه‌ .

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.