Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:34

ئەڵمانیا  ماوەی مانەوەی هێزەکانی له‌ عێراق بۆ ساڵێکی تر درێژدەکاتەوە

ئه‌ركى هێزه‌كه‌ى لە 31ی ئه‌م مانگەدا کۆتایی پێدێت
کوردستان TV
100%

حكومه‌تى ئەڵمانیا  بڕیاریدا ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لەشەری داعشدا بۆ ساڵێکی تر له‌ عێراق درێژدەکاتەوە، کە ئه‌ركى هێزه‌كه‌ى لە 31ی ئه‌م مانگەدا کۆتایی پێدێت.

بەپیی بڕیارەکە لە31 تشرینی یەکەمی 2019 وە هێزەکانی ئەڵمانیا درێژە بەئەرکەکانی خۆی ئەدات و بەلانی کەمەوە 800  سەربای خۆی لە ئوردون و عێراق دەهێڵێتەوە.

لەگەڵ درێژکردنەوەی وادەی ئەرکە سەربازیەکانیان لەعێراق و سوریا ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا لەسەر ئەوە کۆک بوون ، کە لەشەری داعشدا لەسوریاو عێراق سەرکەوتنی گەورە بەسەر ئەو تیرۆریستانەدا بەدەست هاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەشێکی زۆر لەکارەکانیانی لەناو سوریاو عێراق بۆ کاری نهێنی گۆریوەو دەیان هەزار چەکداری بەنهێنی لەو دوو ولاتەدا هەیە ، بۆیە لەپێناوی ڕوبەڕوبونەوەو سەرکەوتنی زیاتر بەسەر ئەو تیرۆریستانەداو بۆ ڕێگەگرتن لەگەڕانەوەیان ئەڵمانیا بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.